TR KU SO
FB X
Kurdistan

مامۆستایەکی ئایینی کورد سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

Rozan Ateş
Yazar
📅 22 Mart 2021 14:56

پەیامی کورد … مامۆستایەکی ئایینی کورد سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

 

مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور، پێشنوێژی گوندی “ئەندیزێ” ی پیرانشار لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی ئورمیەوە سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و کۆتاییاەکانی مانگی ڕەشەممە بە فەرمی ئەو بڕیارەی دادگای پێ ڕاگەیەندراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سزایە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام و پڕوپاگەندە بۆ پرسە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان و هەروەها چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەییەکان” بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

 

مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور خەڵکی گوندی ”خراپە“ و بەرنوێژی گوندی ”ئەندێزە“ی بەخشی لاجانی پیرانشارە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.

 

ئەو مامۆستا کوردە دوای مانگێک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.

Paylas: