مانگی ڕابردوو ٥٠ چالاکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون
پەیامی کورد … مانگی ڕابردوو ٥٠ چالاکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون
بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکیڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٢، لانی کەم دەستبەسەر کرانی٥٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسیم، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٠ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، ٨ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٢ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
مانگی ڕابردوو لانی کەم ٥ چالاکی ژن لە کوردستان دەستبەسەر کراون و ٦ کەس لەوانەش کە دەستبەسەر کراون بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کراون.
زیاترین ڕێژەی دەستبەسەر کرانەکان کە ٣٦ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە و ٦٠٪ دەستبەسەر کراوەکان (٣٠ حاڵەت) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.