TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەم ووڵاتە دەست بە پێدانی ڤیزا دەکات بۆ هاووڵاتیانی عێراقی  بەڵام    ...   !!!

سارا
Yazar
📅 16 Mayıs 2020 13:42

پەیامی کورد     ...    ئەم ووڵاتە دەست بە پێدانی ڤیزا دەکات بۆ هاووڵاتیانی عێراقی  بەڵام    ...   !!! 

 باڵیۆزخانه‌ و كۆنسوڵخانه‌كانی توركیا ده‌ستده‌كه‌ن به‌ وه‌رگرتنی داواكاری هاووڵاتیانی عێراقی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا، ده‌یانه‌وێت كه‌ گه‌شته‌كان ده‌ستیپێكرده‌وه‌، قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئاشكرایكردووه‌، له‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ و كۆنسوڵخانه‌كانی توركیا ده‌ستده‌كه‌ن به‌ وه‌رگرتنی داواكاریی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا. 
باڵیۆزخانه‌كه‌ ده‌شڵێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، كاتێك گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، قه‌ره‌باڵغی زۆر له‌سه‌ر داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزا دروستنه‌بێت، وه‌رگرتنی ڤیزاش ٥٠ دۆلاری ئه‌مریكی تێده‌چێت بۆ هه‌ر كه‌سێك، به‌ڵام تاوه‌كوو به‌ فه‌رمی گه‌شتی نێوان عێراق و توركیا ده‌ستپێنه‌كاته‌وه‌، هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر ڤیزاكه‌ش وه‌ربگرن، ناتوانن گه‌شت بكه‌ن.

Paylas: