TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژمارەیەک بەندئاو ئەمساڵ لە ھەرێم درووست دەکرێن

سارا
Yazar
📅 10 Şubat 2024 23:43

پەیامی کورد   ...   ژمارەیەک بەندئاو ئەمساڵ لە ھەرێم درووست دەکرێن

بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان و کۆگاکردنی ئاو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد : لەگەڵ بەغدا دانووستان دەکەین بۆ ئەوەی ئەو بەندئاوانەی بڕیارە لەسەر بوودجەی عێراق دروست بکرێن ئەمساڵ جێبەجێ بکرێن، دەشڵێ: بەھۆی بارانی ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەنێو بەندئاوەکان ھەیە. 

ڕەحمان خانی، بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان ڕایگەیاند : لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ دانووستان دەکەین بۆ دەستپێکردنی ئەو چوار بەندئاوەی بڕیارە لەسەر بوودجەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان درووست بکرێن،  چوونکە درووستکردنی ئەو بەندئاوانە کاریگەرییان دەبێت لەسەر کەرتی ئاو و گەشت و گوزار و کشتوکاڵ، لە ھەرێم، ھەرچەندە بڕیاری درووستکردنی ئەو چوار بەندئاوە دەرچووە، بەڵام ھێشتا نەچوونەتە بواری جێبەجێکردن. 

بەڕێوبەری گشتی بەندئاوەکان دەڵێت: وەک وەزارەتی کشت وکاڵ ھەموو ھەوڵێک دەدەین ئەمساڵ (٢٠٢٤) پڕۆژەی درووستکردنی بەندئاوەکان لەلایەن بەغداوە بچێتە بواری جێبەجێکردن و پێشبینی دەکەم ئەمساڵ دەست بە درووستکردنیان بکرێت. 

ڕەحمان خانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەپێی دوایین داتای ئاماری باران بارینی ئەمساڵ ڕەوشی بەندئاوەکان باشە و ژمارەیەک بەندئاو سەرڕێژ بوونە، ھێشتا وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ زۆریشی ماوە، پێشبینی دەکەین ڕێژەیەکی زۆرتری ئاو لەنێو بەندئاوەکان کۆگا بکرێت کە بۆ مەبەستی جیاواز سوودی لێ وەردەگیرێت. 

Paylas: