ژمارەیەک مین لە سنووری شارۆچكه‌ی سیدەکان پووچەڵکرانەوە
پەیامی کورد... ژمارەیەک مین لە سنووری شارۆچكه‌ی سیدەکان پووچەڵکرانەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لە سنووری شارۆچكه‌ی سیدەکان ژماره‌یه‌ك مینیان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ـی حوزه‌یرانی 202 راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مڕۆ له به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی مین لابردن له لە کێڵگەمینی "سپیندارۆک" لە سنووری شارۆچكه‌ی سیدەکان، توانیویانه 10 مینی جۆری (VS50) پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و 10 مینه، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێره‌وه ئه‌نجام دراوه، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و سه‌لامه‌ت پڕۆسه‌ی لابردنیان ئه‌نجام دراوه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، پڕۆسه‌ی ته‌كنیكی و كاری پاكسازی له‌و كێڵگه مینه به‌رده‌وام ده‌بێت.