ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا 1500 کەسی تێپەڕاند
پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا 1500 کەسی تێپەڕاند
بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و فریاكەوتنی توركیا ناسراو بە (ئافاد) نویترین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكوری كوردستانی بڵاوكردەوەو دەڵێت : نزیكەی (10) هەزار بریندار هەیەو (1541) كەسیش گیانیان لەدەستاوەو (145) جاریش بوومەلەرزە روویداوە.
(ئافاد) روونیكردۆتەوە (1541) كەس گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی (10) هەزار كەسیش برینداربوونە.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كۆی ئەو بیناو باڵەخانانەی لە بوومەلەرزەكاندا وێران بوون گەیشتۆتە (3471) باڵەخانە جگە لە قوربانی و زیانەكانی لە سنوری خاكی سوریادا.
لەسەرجەم ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەكە گرتوونیەتیەوە گەڕان و پشكنین بۆ خەڵكە بێسەرو شوێنەكان بەردەوامەو كۆنگرەی نەتەوەیی و مانگی سوری كوردستانیش داوای كۆكردنەوەی هاوكاری بەپەلە دەكات بۆ خەڵكە زیان لێكەوتووەكان.