مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشە سەر لقی ٥ی پارتی لە بەغدا ڕیسوا و شەرمەزار دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشە سەر لقی ٥ی پارتی لە بەغدا ڕیسوا و شەرمەزار دەکات
بە تووندی هێرشی ئەمڕۆی تاقمێکی لە یاسادەرچوو بۆ سەر بارەگای لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان و سووتاندن و بێ ڕێزی کردن بەرامبەر ئاڵای کوردستان لە بەغدا ، ڕیسوا و شەرمەزار دەکەم .
بێ ڕێزی کردن بەرامبەر پیرۆزترین سەمبۆلی کوردستان و سووتاندنی و هەڵکوتانە سەر بارەگای حیزبێک، کە زۆرترین قوربانی لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیکتاتۆری لە عێراق و دابینکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان داوە ، هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر بەهاکانی دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقی فیدراڵدا.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران موستەفا کازمی ، گفتوگۆمان دەربارەی ئەم پەلامارە کرد و داوام لێکرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێوشوێنی یاساییش، بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بگرنەبەر.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/17