TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 20 Nisan 2022 03:55
پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و  هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دەرفەتەکانی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاند، لەم ڕووەوە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە

Paylas: