TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ــی عێراقی کرد

سارا
Yazar
📅 19 Aralık 2023 23:49
پەیامی کورد  ...  مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ــی عێراقی کرد

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ـی عێراقی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 19/12/2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد خەلەف، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ــی عێراقی كرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گەشەپێدانی ئابووری و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی بانکی کرا، ئاماژە بەوەش درا کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، زەمینەی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لەبارە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ــی عێراقی، خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر بە دیدگای سەرۆکی حکوومەت لەبارەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخان و پێشخستنی سیستەمی بانکی دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت لە پێناو پێشخستنی سیستەمی دارایی و ئابووری، پشتیوانی خۆی بۆ بانکەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

Paylas: