مەسروور بارزانی سوپاسی پشتگیری و هاوکاریی وولاتی ئاڵمانیای کرد و کردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە پێشمەرگەی بەرز نرخاند
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیریل نۆن باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد و لە دیدارەکەدا شاندی میوان رایانگەیاند کە وڵاتەکەیان بە گرینگییەوە لە رۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.
ئەمرۆ 5/2/2019 مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیریل نۆن باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. لەم دیدارەدا کە خاتوو باربارا وۆڵف كونسووڵی ئهڵمانیا له هەولێر ئامادە بوو پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و دوا پەرەسەندنی رەوشی دەڤەرەکە تاوتوو کران.
مەسروور بارزانی ڕۆڵی ئەڵمانیای لە پشتگیری و هاوکاریی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی كردنهوهی نهخۆشخانهیهكی پێشکەوتوو له ههولێر و پێشکەشکردنی بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزنرخاند و جەختی لە پەرەپێدان و پتەوترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان لە ریفۆرمەکانی بەردەوامە، راوێژ و ئەزموونی وڵاتانی دۆست لەو پرسە بە پێویست دەزانێت.
لهلای خۆیهوه باڵیۆزی ئەڵمانیا باسی لهوه كرد، كه وڵاتهكهی به گرینگیهوه دهڕوانێته رۆڵ و پێگەی ههرێمی كوردستان و پشتگیری له فراوانتركردنی پهیوهندییهكان له بواره جیاجیاكان دهكات و لە هاوكارییهكانی بۆ ههرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و رایگەیاند، دروستکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشێکە لە ئەرکی ووڵاتەکەمان بەرامبەر رۆڵ و قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا مهترسی سهرههڵدانهوهی تیرۆر لە هەندێ ناوچە و ههماههنگیی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و رەوشی کەرکووک بەتایبەتی خرایە بەرباس، پەیوەست بەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وێڕای دووپاتکردنەوە لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، لە ئاماژەیەکدا بۆ میکانیزمی چارەسەری رەوشی ئەو ناوچانە بە پێویستی زانی بە ڕەچاوکردنی دەستوور دۆخی ئەم ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاتهكانی ناوچهكه و گفتوگۆكانی نێوان لایەنەکان بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهتی ههرێمی کوردستان لایهنێكی دیكهی دیدارهكه بوو.