مەسرور بارزانی بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەکات
پەیامی کورد... مەسرور بارزانی بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، بەرەو داڤۆس لە سویسرا بەڕێ کەوت.
ئەمڕۆ دووشەممە 16/1/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، بەرەو داڤۆس لە سویسرا بەڕێکەوت.
لهماوهی 4 ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکوومەت له چهند پانێڵ و گفتوگۆیهكدا بەشدار دەبێت، ههروهها كۆبوونهوهی تایبهت لهگهڵ سهركردهكانی جیهان ئهنجام دەدات.
سەرۆکی حکوومەت لە کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردە سیاسی و خاوەنکارانی جیهان، چەندان بابەت تاوتوێ دەکات، لەوانە هەمەچەشنکردنی ئابووری، گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان، وەبەرهێنان لەبواری کانزا و نەوت و گاز و وزەی پاك، بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی. ئەمە جیا لە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.