مەسرور بارزانی سەبارەت بە دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە داعش لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە
پەیامی کورد … مەسرور بارزانی سەبارەت بە دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە داعش لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش لە هەولێر پەیامێکی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕەی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی رایگەیاند: "له دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچهڵكردهوه، كه له سوریاوه پیلانەکە ڕێکخراوه و ئاراستەکراوه، ئەندامانی ئهم گرووپه تیرۆریستییه كه سهر به ڕێكخراوی داعشن، ئێستا دهستگیركراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان".
ڕوونیشیکردەوە: "بە پێی زانیاریی دهزگا هەواڵگرییەکانمان، داعش لە کامپی (الهول)ەوە ئهم پیلانەیان داڕشتووە، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له سنوورەکان بپەڕنەوە".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم ، کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە بە ھەند وەربگرن".
نووسیویەتیشی: "دەمەوێ دڵنیایی بدەمە خەڵکی کوردستان و ئەوانەی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن کە پارێزراو دەبن و دهزگا ئەمنییەکانمان به بهردهوامی کار دەکەن بۆ پاراستنی هەموو چین و توێژ و پێكهاتهكانی كوردستان لە تیرۆر و توندوتیژی، ستاییشی كار و چالاکی خێرا و دەستبەجێی هێزەکانمان دەکەم، پابەندبوون و خۆبهخشیی ئهوان ، بووهته هۆی ئهوهی ببین به یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".