TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 10 Mayıs 2022 20:27

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ، سێشەممە ١٠/٥/٢٠٢٢، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ڕووسیادا لە کۆبوونەوەکەیاندا کە ئۆلێگ لڤین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستانیش تێیدا ئامادە بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و لێکەوتە نەرێنییەکانی شەڕەکە لەسەر دۆخی ئابووریی جیهان و گوزەرانی هاووڵاتییان کرد و جەختیان لە گرنگیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان کردەوە.

Paylas: