Kurdistan
مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد
پەیامی کورد... مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4/12/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت، کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارێکدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی تورکیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.