TR KU SO
FB X
Kurdistan

میت کوژرانی بەرپرسێکی یەپەگە ی ڕاگەیاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 25 Nisan 2023 18:45


پەیامی کورد... میت کوژرانی بەرپرسێکی یەپەگە ی ڕاگەیاند


ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژی یەکینەکانی پاراستی گەل (یەپەگە) کە باڵێکی پەکەکەیە لە ڕۆژاوای کوردستان، یەکێک لە بەرپرسانی ڕەقە بە ناوی مەهمەت ساری کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئانادۆل، کە ئاژانسی فەرمیی حکوومەتی تورکیایە، مەهمەت ساری کە لەناو پەکەکەدا بە ''باران کورتای'' دەناسرا لە ساڵی 2014ـەوە چووەتە ڕۆژاوای کوردستان و لەلایەن میتەوە لەژێر چاودێریدا بووە.

ئاژانسەکە باسی لەوەش کردووە کە مەهمەت ساری یەکێک بووە لە بەرپرسانی پەکەکە لە ڕەقە و لەلایەن ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیاوە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا کراوەتە ئامانج و گیانی خۆی لەدەست داوە.

ڕایشیگەیاندووە: ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی 14/4/2023 لەلایەن تیمی تایبەتی میتەوە بە شێوەیەکی نهێنی بەڕێوە چووە، بەڵام دەربارەی شێوازی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکە هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە.

Paylas: