محەمەدی حاجی مەحموود: شانازی دەكەین كە نزیكین لە پارتی
محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێت دەنگی كورد كەم دەكات لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عیراق و حزبەكان لەبری ململانێ كردن لە گەڵ لیستە عەرەبیەكاندا بكەن لێرە بەربونەتە گیانی یەكتر.
محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی رایگەیاند "خۆمان ئامادە كردوە بۆ هەڵبژاردنەكان و لە 6 پارێزگادا بەشداری پرۆسەی دەنگدان دەكەین بەڵام هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ هیچ لایەنێك نەكردوە".
هەروەها ووتیشی كورد دەبێت دوور بكەێتەوە لە ململانێی ناوخۆ چونكە 4 ساڵی حكومڕانی 5 حزبەكە میللەتی گەیاندە "ساجی عەلی" ڕوونیشی كردەوە لە نێو حزبە سیاسیەكاندا قەیرانی عەقڵ هەیە چونكە ئەگەر وا نەبێت ئێستا كوردستان لە دۆخێكی تردا دەبوو , هەوەها ئاماژەی بەوەش كرد من لە جیاتی حزبەكانی دەسەڵات تەریق دەبمەوە كە ژیانی خەڵك وا دەبینم.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد "كورد ئەمجارە دەنگەكانی كەم دەكات لە بەغداد و كێشەكانی ئەم دوایانەی كەركوك یەكێك دەبێت لە هۆكارەكان , ووتیشی لەو بڕوایەدا نیم پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بدرێت بە كورد بەڵكو كورد دەبێت ئەمجارەش داوای پۆستی سەرۆك كۆمار بكات".
كاكە حەمە لە درێژەی قەسەكانیدا گوتی "شانازی بەوەوە دەكەم كە نزیكین لە پارتیەوە چونكە یەكەم هێزی كوردستانە بەڵام هیچ بڕەپارەیكمان پێنەدراوە و حكومەتیش لە مانگی 12ی 2013 وە بودجەی لێبڕیون كە مانگانە 350 ملیۆنمان پێدەدرا".
لە بارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان محەمەدی حاجی مەحموود رایگەیاند "ناوچەیەك كە بەشەڕ بگیرێت بڕواناكەم بە ئاسانی بدرێتەوە دەست, ئەگەر پێشمەرگەش بگەڕێتەوە ئەو دەسەڵات و پێگەی جارانی نابێت".
ووتشی "پارتی لە سلێمانی میوانە و یەكێتیش لە هەولێر میوانە هەریەك لەو حزبانە لە هیچ كام لەو شارانەدا دەسەڵاتیان نیە, لە بارەی حزبەكانی ئۆپزسیۆنەوە ووتی, ئۆپزسۆن قوڕی كرد بەسەر خەڵكدا".