مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی توركیا له عێراق ته‌ئكیدیان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كرده‌وه
پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی توركیا له عێراق ته‌ئكیدیان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كرده‌وه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له عێراق ته‌ئكیدیان له هه‌رچی زووه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێم، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووه‌می 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ریزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
ئه‌وه‌ش هاتووه، لە دیدارەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کران و جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتوچۆ و گەشتکردن لە نێوان هەردوولادا کرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیى دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا لە زووترین کاتدا. لەمبارەیەوە باڵیۆزی تورکیا ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردن دەربڕی.