TR KU SO
FB X
Kurdistan

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Nisan 2023 20:16

پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 17/4/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی( WHO) کرد بە سەرۆکایەتی ئەحمەد زویتن بەرپرسی ڕێکخراوەکە لە عێراق.

لە دیدارەکەدا ، کارو پڕۆژەکانی ڕێکخراوی تەندرستی جیهانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرایەوە.

Paylas: