TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووچەی ئەم وەزارەتانە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 21 Ocak 2020 15:32

پەیامی کورد    ...   وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەمڕۆ مووچەی چوار وەزارەت و  شەش شوێنی دیکە دابەشدەکرێت.
بەپێی خشتەی ڕاگەێندراو لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ەوە ، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر ئەمڕۆ مووچەی هەریەکە لە ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم و پۆلیسی نەوت و گاز دابەشدەکرێت.

Paylas: