TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووشەکە نوێیەکەی ڕووسیا بە ناوی ڤلادمیر پوتین تاقی کرایەوە

سارا
Yazar
📅 12 Mart 2018 01:37

ڕووسیا ڕادەگەیەنێت توانیویەتی سەرکەوتوانە تاقیکردنەوەی موشەکەکانی بکات کە بە موشەکەکانی ڤلادمیر پووتین ناسراوە. ئەم موشەکانە بە چەکێکی نمونەیی دادەنرێن.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەو بەرنامە موشەکییە ئاشکرا کرا و وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش دەڵێت موشەکەکان ڕێک لەو خاڵانەی داوە کە بە پێی پلانێکی پێشوەخت بۆیان دانرابوو.

ئەم موشەکانە ئەوانەن کە پێشتر سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن لەو وتارەیدا ئاشکرای کردن کە بۆ سەرانسەری ڕوسیا لەسەر ڕەوشی وڵاتەکەی پێشکەشی کرد.

ئەم مەشەکە نوێیانەی مۆسکۆ دە هێندە خێراترن لە خێرایی دەنگ.

ئاشکرا کردنی ئەم بەرنامە موشەکییە نیگەرانییەکی زۆری لای ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیشی لە ئەوروپادا دروست کردووە.

Paylas: