Kurdistan
ئەمریکا: پابەندین بە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە
پەیامی کورد … ئەمریکا: پابەندین بە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، کە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، سەرەخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە کرد، کە لە هێرشی تیرۆریستانی داعش لە شەوی (1/ 5/ 2021) لە میحوەری پردێ شەهید بوون.
ئەمڕۆ یەکشەمە 2/5/2021، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، کە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، سەرەخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە کرد كه له هێرشهكهی داعشدا شههید كران.
لە راگەیاندراوەکەی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێردا هاتووە، ئەمریکا پابەندە بە هەماهەنگیی و پاڵپشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تا ئەو کاتەی تیرۆریستانی داعش بەتەواوی شکست دێنن.