TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمریکا داوای چارەسەری کێشەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Nisan 2023 16:52

پەیامی کورد... ئەمریکا داوای چارەسەری کێشەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەکات


مایکڵ مەککۆڵ سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، کە سەر بە پارتی کۆمارییەکانە، لە پێگەی رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، نیگەرانە لەوەی ھێشتا بەغداد رێگە بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان نادات، داواشی کرد ئیدارەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فشار لەسەر حکومەتی عێراق دروست بکات چونکە دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم مەترسییە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە.

ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٥ی ئادار راگیرا، ئەوەش دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس کە دۆسێیەکی لە بەرژەوەندی عێراق یەکلایی کردەوە، دوای چەند رۆژێک لە راگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم، رۆژی ٥ی ئەم مانگە ھەرێم و بەغداد رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی سۆمۆوە بەڵام دوای زیاتر لە مانگێک ھێشتا ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستیپێنەکردووەتەوە.

 

Paylas: