ئەمریکا سەرەڕای کردنەوەی چەندین بنکەی نوێ چەندین جۆرە چەکی نوێ بۆ کوردەکانی ڕۆژئاوا ڕەوانکرد
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەربازی منبەج، لە کرانەوەی چەندین بنکەی نوێ لە منبەج و گواستنەوەی چەکی قورس لە لایەن ئەمریکاوە بۆ ئەو ناوچەیە هەواڵی دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک ، بە پێی ڕێککەوتنی ی٢٤ ژوئەنی ٢٠١٨ لە نێوان هەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا، هێزەکانی کوردی سووریا دەبێ لە شاری منبەجی سووریا بکشێنەوە و هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا بە گەشتی هاوبەش ئاسایشی ئەو شارە وەک تاکە شاری ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە باکووری سووریا، دابین بکەن.
بەڵام تورکیا بەردەوام لە جێبەجێ نەکردنی یەکجاری ئەو ڕێککەوتنە گلەیی هەبووە و بەرامبەر بە هەنگاوە تاک لایەنەکان بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچەیە لە بوونی هێزە کوردییەکان هۆشداری داوە. کارناسان هۆشداریان داوە کە لە ئەگەری هەڵمەتی سەربازیی لە لایەن تورکیاوە هەیە و لەوانەشە هێزەکانی ئەمریکاش لەو شەڕەدا تێوە گلێن.
بەڵام سەرەڕای هۆشداری تورکیا بەمبەر بە هەڵمەتی سەربازی بۆ سەر کوردە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە سووریا، ئەندامێکی ئەنجومەنی ئاسایشی منبەج لە کردنەوەی چەندین بنکەی نوێ لەو شارە لە لایەن ئەمریکا و هەروەها ڕەوان کرانی چەکی جۆری قورس بۆ ناوچەکە هەواڵی داوە.
هەروەها ڕاگەێندراوە کە ئەمریکا لە کاردانەوە بە هەڕەشەی نوێی سەربازیی تورکیا، دەستی داوەتە پەرەدان بە هێزەکانی خۆی لە مەنبەجدا.
ئەمریکا هەروەها سیستەم و چەک و چۆڵێکی زۆری سەربازی بۆ هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبەج نزیک لە هێزە کوردەکانی سووریا ڕەوانە کردووە.
نوێنەری ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج ئاماژەی بەوەش داوە کە لە دوای تورکیا، ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی خۆی لە دوو بنکەوە بۆ چوار بنکەوە بەرز کردۆتەوە و ڕۆژی ڕابردووش بۆریگەلێکی هەڵگری چەکی قورس و هەروەها گواستنەوەی چەکی قورس و چەک لە شێوازی سیستەمی مۆدێرن لە لایەن ئەمریکاوە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕەوانەی هێزە کوردییەکانی منبەج کردووە.