TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمریکا پشتگیری خۆی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Ekim 2020 12:41

پەیامی کورد ... ئەمریکا پشتگیری خۆی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک پشتگیری خۆی لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال دەربڕی.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشوازی لە هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەری کێشەی شنگال دەکات".

 

لە بەشێکی دیکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندووە "هیوادارین رێککەوتنەکە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئەمنییە درێژخایەنەکانی شنگال و ببێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان".

 

ئەمریکا جەختیشی کردووەتەوە کە بەرژەوەندی خەڵکی شنگال بە تایبەت قوربانیانی جینۆسایدەکە دەبێت لەناو دڵی هەر پلانێک بێت کە بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیرییە.

Paylas: