TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژنە مامۆستایەکی کورد لە کرماشان دەستبەسەرکرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Eylül 2023 19:57

پەیامی کورد... ژنە مامۆستایەکی کورد لە کرماشان دەستبەسەرکرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی فەریدە قەهرەمانیفەر، مامۆستای خانەنشینکراوی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان و پەیڕەوی ئایینی یارسان، دەستبەسەریان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ٩: ٠٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، فەریدە قەهرەمانیفەر، تەمەن ٦٤ ساڵ، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان و ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی خانەنشینکراوان لەو شارە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم مامۆستا خانەنشینکراوە لە شاری کرماشان و دوای ئەوەی دەستبەسەریان کردووە، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو مامۆستایە لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەند جارێک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە کرماشان بانگ و لێپرسینەوە و لێپێچینەوەی لێ کراوە.
 

Paylas: