چین ژمارەیەک سزای ئابووریی بەسەر تایواندا سەپاند
پەیامی کورد... چین ژمارەیەک سزای ئابووریی بەسەر تایواندا سەپاند
چین یەکەم هەنگاوی سەپاندنی سزا ئابورییەکانی بەسەر تایواندا دەست پێ کرد، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر سەردانەکەی نانسی پیلۆسی کە دوێنێ ئەنجامیدا.
وەزارەتی بازرگانیی چین ئاشکرای کرد، چین هاوردەکردنی لمی سروشتیی لە تایوانەوە ڕاگرتووە، هەروەها هاوردەکردنی مزرەمەنییەکان و دوو جۆر ماسیی لە تایوانەوە ڕاگرتووە.
بڕیارەکەی حکومەتی چین لە ئەمڕۆ 3ی ئابەوە جێبەجێدەکرێت.
هەروەها حکومەتی چین سزای بەسەر دوو ڕێکخراوی تایوانیدا سەپاندووە.
دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی کاردانەوەکانی چین زیاتربوون، سەرەڕای مانۆڕ لە سنوورە ئاوییەکانی تایوان و بانگهێشتکردنی باڵیۆزی ئەمریکا لە چین، هەروەها هەڕەشەی کاردانەوەی سەربازیی لە هەر دەستێوەردانێکی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی سەپاندنی سزای ئابووریی بەسەر ئەو وڵاتەدا دەست پێ کرد.