TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژنێکی کورد لە بۆکان دەستبەسەر کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Ocak 2021 17:11

پەیامی کورد ... ژنێکی کورد لە بۆکان دەستبەسەر کرا

 

ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەزیمە ناسری" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی جەلال ئەمینی و عەزیمە ناسری هاوژینی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

 

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: "هێزە ئەمنییەتییەکان هەروەها دەستیان بە پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە کردبوو".

 

ئەو ژنە هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان ڕاگوێزراوە.

 

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو ژنە هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.

Paylas: