TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادش دەكات

سارا
Yazar
📅 23 Eylül 2021 19:12

پەیامی کورد     ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادش دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/9/2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە موحەمەد فەزل ئەلباری، باڵیۆزی نوێی بەنگلادش لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێ كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێیدا بۆ خواست و پشتیوانی هەرێمی كوردستانى بۆ سەرخستنی ئەرك و كارەكانی نیشان دا، هەروەها جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەگلادش لە بوارە جیاكاندا كردەوە و ئاماژەى بە کارامەیی دەستی كاری بەنگلادشی لە هەرێمی كوردستان کرد.

لای خۆیەوە ، باڵیۆزی بەنگلادش سڵاو و ڕێز و بانگهێشتى سەرۆكی ووڵاتەكەی بۆ سەردانى بەنگلادش پێشکەش بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد و سوپاسی هەرێمی كوردستانی بە خەڵك و حكوومەتەوە کرد بۆ پێشوازی و هاوكارییان لەگەڵ دەستی كاری بەنگلادشى و خواستى بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی ووڵاتەكەی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكان، بەتایبەتى لە بوارى بازرگانیدا دووپات كردەوە.

تاوتوێكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، دۆخى ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و بەنگلادش، پێویستی كردنەوەی نووسینگە یان كونسولگەریی بەنگلادش لە هەولێر، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

Paylas: