TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئاڵمانیاى فیدرال له‌ عیراق كرد

سارا
Yazar
📅 29 Mart 2022 02:00
پەیامی کورد     ...   نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئاڵمانیاى فیدرال له‌ عیراق كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/3/28  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مارتین یێگه‌ر باڵیۆزى ئاڵمانیاى فیدرال له‌ عیراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسی عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سیاسى كه‌ ببێته‌ مایه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خاڵى هه‌ره‌ گرینگ بۆ عیراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ ووڵات، سه‌قامگیرى و ده‌رفه‌تى گفتوگۆیه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى جیاوازییه‌كان و گه‌یشتن به‌ خاڵى هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى درووست بچێته‌ پێشه‌وه‌.

هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالی عیراق به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌مووان براوه‌ بن و سه‌قامگیرى و په‌یوه‌ندییه‌كى درووست له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بهێنێته‌ دى. ‌

لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى ئاڵمانیا وێڕاى خستنه‌ڕووى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئاڵمانیا و ووڵاتانى ئه‌ورووپا به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یرى پرۆسه‌ى سیاسى و سه‌قامگیرى له‌ عیراق ده‌كه‌ن و خوازیارن پرۆسه‌ى سیاسى هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بنێت.

له‌ دیداره‌كه‌دا كونسوولى گشتی ئاڵمانیا به‌ وه‌كاله‌ت له‌ هه‌ولێر و شاندێك، یاوه‌رى  باڵیۆزى ئاڵمانیا بوون.

Paylas: