TR KU SO
FB X
Kurdistan

گۆڕانکاری گەورە لە دام و دەزگاکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت

سارا
Yazar
📅 21 Temmuz 2019 17:13

پەیامی کورد    ...   سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك ڕایدەگەێنێت : هەفتەی رابردوو دوو بەڕێوبەری گشتی لە سنووری پارێزگای دھۆك گۆڕدران و بڕیارە ژمارەیەك گۆڕانكاری دیكە لە ئاستی جیاوازدا بكرێت.

ھۆشیار فەریق، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك ، رایگەیاند: "هەفتەی رابردوو دوو بەڕێوبەری گشتی لە سنووری پارێزگای دھۆك گۆڕدران و بڕیارە ژمارەیەك گۆڕانكاری دیكە لە ئاستی جیاوازدا بكرێت بۆ گۆڕینی ھەموو ئەو بەڕێوبەر و بەرپرسانەی ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوامن لە پۆستەكانیان".

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەڵێت: "پۆستی بەڕێوبەرەكان لە دەسەڵاتی پارێزگادایە بۆ گۆڕینیان، بەڵام بەڕێوبەری گشتی و ھاوشێوەكانی بەپێی یاسا لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەكرێت و لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگی لەسەر دەدرێت".

Paylas: