TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژنێکی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن دوو زڕبرایەوە کوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Eylül 2023 18:17

پەیامی کورد... ژنێکی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن دوو زڕبرایەوە کوژرا


ژنێکی تەمەن 17 ساڵ خەڵکی سەردەشت بە ناوی فاتمە محەممەدپەناهی، لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە بە پاساوی "پاراستنی نامووس و شەرەف" کوژرا.

ڕۆژی هەینی 29/9/2023، فاتمە محەممەدپەناهی، ژنێکی تەمەن 17 ساڵ و خەڵکی سەردەشت لەلایەن دوو زڕبرای خۆیەوە بە پاساوی "پاراستنی نامووس و شەرەف" بە چەک کوژرا.

لەم بارەیەوە، ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، ئەو ژنە قوربانییە نزیک یەک ساڵ لەوە پێش، لە کاتێکدا کە تەنیا 16 ساڵی تەمەن بوو، بە زەبری زۆریی بنەماڵەکەی مێردی بە ئامۆزاکەی کردووە.

ماوەیەک پێشتر، هاوژینی فاتمە محەممەدپەناهی، هاوسەرەکەی خۆی دابووە بەر لێدان و کوتان. لە ئاکامدا فاتمە یەک مانگ پێش کوژرانی بە مەبەستی جودابوونەوە لە هاوسەرەکەی، پەنای بۆ بنەماڵەکەی بردبوو.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانی کەم 52 حاڵەتی ژنکوشتن لە ئێران تۆمار کراوە کە 20 حاڵەتیان بە پاساوی "پاراستنی نامووس و شەرەف" بووە.

Paylas: