TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران لە کرماشان کوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 14 Haziran 2023 16:37

پەیامی کورد... ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران لە کرماشان کوژرا


پەیوەندییەکانی سوپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، پاسدارێک لە شەڕێکدا لە شاری شاباد کوژراوە و دوو پاسداری دیکەش بریندار بوون.

بەشی پەیوەندییەکانی سوپای حەزرەتی نەبی ئەکرەم کە لقی سوپای پاسدارانە لە پارێزگای کرماشان، ئەمڕۆ چوارشەممە 14-6-2023 بڵاویکردەوە، "شەوی رابردوو لە گەڕەکی شارەکی جیهاد لە شاباد ژمارەیەک پاسدار هەوڵیانداوە گومانلێکراوێک دەستگیر بکەن،" بەڵام شەڕ روویداوە.

بەپێی ئەو راگەیێندراوە، پاسدارێک کوژراوە و دوو پاسداری دیکە برینداربوون و گومانلێکراوەکەش دەستبەسەر کراوە و رووداوەکە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

رۆژی 11-06-2023ش لە شاری کرماشان ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران لە پێکدادانێکدا گیانی لەدەستدا.

پەیوەندییەکانی سوپای حەزرەتی نەبی ئەکرەم رایگەیاند، شەڕەکە لەگەڵ گرووپێکدا بووە و هێزەکانی سوپای پاسداران ویستوویانە یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە بگرن.

سوپای پاسداران دەڵێت، ئەو گرووپە "دەمانچە و نارنجۆکیان پێ بووە" و تۆمەتبارەکە "پێشتر تاوانی ئەنجام داوە؛ بۆیە سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرابووە؛ دوای ماوەیەک مانەوە لە زیندان، مۆڵەتی کاتی وەرگرتووە، بەڵام دواتر نەگەڕاوەتەوە زیندان."

Paylas: