TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەندامێکی یەکیتی هۆشداری دەدات، مەترسی قەیرانی بوودجە و مووچە دووبارە لە ئارادایە

سارا
Yazar
📅 17 Ağustos 2019 12:10

پەیامی کورد    ...     ئەندامێكی‌ سەركردایەتی‌ یەكێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان لە یادی‌ دامەزراندنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستاندا داوا لەسەرجەم لایەنەكان دەكات هەوڵی زیاتر بدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، باس لەوەشدەكات، كە مەترسی قەیرانی بودجە و موچە دوبارە لە ئارادایە.
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی‌ سەركردایەتی‌ یەكێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و ئەندامی فراكسیۆنی ئەو حزبە لە پەرلەمانی عێراق لە پەیامێكدا بە بۆنەی 73 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دوكراتی كوردستانەوە نوسیویەتی: "دەستپێكی دروستبوونی ئەو حزبە بۆ ئازادی گەلی كورد بووە هەر بۆیە هیوادارم لەو ئامانجەی بەردەوام بێت".
ئاماژەشی‌ بەوەداوە كە "هەموو لایەكمان دڵنیاین لەوەی بێ یەكڕیزی و تەبایی ماڵی كوردی هیچ ئامانجێكمان نایەتەدی و ئەوەی ساڵەهایە بۆی تێدەكۆشین لەدەستی دەدەین".
بڵێسە جەبار فەرمان راشیگەیاندووە كە "بە بۆنەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە داوا لەسەرجەم لایەنەكان دەكەم هەوڵی زیاتر بدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا".
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی هۆشداریشی‌ داوە لەوەی‌ "كە لەم ساتەدا كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاو دەنێت و بەو هۆیەشەوە مەترسی قەیرانی بودجە و موچە دوبارە لە ئارادایە".

Paylas: