ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی دارایی و و ئابوورییەوە سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو خشتەی مووچەیەی راگەێندرابوو، کە لە رۆژی یەکشەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، لەو رێکەوتەدا ناتوانرێت دابەش بکرێت.
ئەحمەد عەبدولرەحمان، ووتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەهۆی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپارێزی لە بەرامبەر ڤیرووسی کۆڕۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە، ئەو خشتەیە کە لە مووچەیەی ڕاگەێندرابوو، کە لە رۆژی یەک شەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، لەو رێکەوتەدا ناتوانرێت دابەش بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "دابەشکردنی مووچە دوادەخرێت بۆ ڕۆژانی دواتر، تا ئەوکاتەی بەرچاومان ڕوون دەبێت لەبەرامبەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤیرووسی کۆرۆنا".
بڕیاربوو سبەی یەکشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا هاوبەشەکان و وەزارەتی دارایی دابەش بکرێت، بەڵام دابەشکردنە دواخرا.