TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی ٤١٧ کۆچبەری دیکەی سنوورەکانی نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا

سارا
Yazar
📅 07 Aralık 2021 23:15
پەیامی کورد      ...   ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی ٤١٧ کۆچبەری دیکەی سنوورەکانی نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەێنێت ، ژمارەیەك كۆچبەری دیكەی عیراقی كە لەسەر سنوورەكانی بیلاڕووسیا گیریان خواردبوو دەگەڕێندرێنەوە.

 وەزارەتی دەرەوەى عێراق لەڕاگەێندراوێكدا ئاماژەى بەوەکردوە، كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراقی ئەمڕۆ هەشتەمین گەشتی تایبەتی مرۆیی لەفڕۆكەخانەی مینسكەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێرو بەغدا ئەنجامداو ٤١٧ هاووڵاتی عیراقی كە لەنێوان سنوورەكانی بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردبوو گەڕاندەوە.

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو، بەوەش ژمارەی ئەو هاووڵاتییە عیراقییانەی بەسەركەوتوویی و لەڕێگەی ئەم گەشتانەوە بۆ عیراق گەڕێندراونەتەوە بۆ ٣ هەزارو ١٣٩ كەس بەرزبوەوە.

مانگى رابردووش دوو کاروانى کۆچبەران لە بیلاڕووسیاوە گەڕانەوە بۆ عێراق کە زۆرینەیان هاووڵاتى هەرێمی کوردستان بوون.

Paylas: