TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Ağustos 2023 17:38

پەیامی کورد... ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەیاسا بکرێت.

بەپێی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە15ی ئاب، ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی بەرنامەکە، تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەک دەکرێت، کە گرنگترینیان خوێندنەوەی یەکەم دەبێت بۆ هەمواری یاسای ماددە هۆشبەرەکانی ژمارە 50ی ساڵی 2017.

هاوکات، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی لیژنەی یاسایی، تەندروستی، ژینگە، ئاسایش و بەرگری بەڕێوەدەچێت، کە لە 25 بڕگە پێکهاتووە.

Paylas: