Kurdistan
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە
پەیامی کورد... ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە ئەمرۆ رێکەوتی 15ـی ئاداری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی فیدراڵ، دەخرێتەڕوو.
هەروەها لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.