نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی زیندانییه‌كی سیاسی كورد ده‌كات
پەیامی کورد … نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی زیندانییه‌كی سیاسی كورد ده‌كات
نوسینگه‌ی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر کەیسی به‌ندكراوی سیاسیی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، حەیدەر قوربانی هاتە دەنگ و داوای لەکاربەدەستانی ئێران کردووە بڕیاری لەسێدارەدانی ئەم زیندانیـیە کوردە هەڵبوەشێنێتەوە.
کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سه‌ر به‌نەتەوەیەکگرتووەکان لەڕاگەیاندراوێکدا داوا لەئێران دەکات حەیدەر قوربانی لەسێدارە نەدات و ئەو بڕیاری لەسێدارەدانەی بۆی دراوە هەڵبوەشێنرێتەوە بەهۆی هەبوونی نیگەرانی جدی لەبەرامبەر دادگایـیکردنەکەی بەشێوەیەکی نادادپەروەرانەو ئەشکەنجەدانی لەکاتی دادگایـیکردنەکەیدا.
لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە، حەیدەر قوربانی تەمەن 48 ساڵ لەوەتای مانگی دەی ساڵی 2016 دەستگیرکراوە لەسەر کەیسێکی پەیوەست بەوەی وەک دەڵێن 3 ئەندامی هێزی بەسیج بە دەستی کەسانی سەر بە کۆمەڵێک چەکداری ئۆپـۆزسیۆن کوژراون. لە پاش دەستگیرکردنەکەی بۆ ماوەی 3 مانگ بێ سەروشوێن کراوە و هیچ لە بارەیەوە بەکەسوکاری نەوتراوە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، زۆر نیگەرانن لەوەی حەیدەر قوربانی لە ژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی لێوه‌رگیرابێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی رێگه‌ی پێنه‌دراوه له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا چاوی به پارێزه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێت.
لە مانگی ئابی ساڵی 2020، دادگای باڵای ئێران حوکمی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی پەسەندکرد به تۆمه‌تی به‌شداری له كوشتنی سێ ئه‌ندامی به‌سیج. لە مانگی ئه‌یلولی 2020 و لە مانگی ئابی 2021 دادگای باڵا داواكاری حەیدەر قوربانی بۆ پـیاداچوونەوە بە بڕیاری لەسێدارەدانەکەی ڕەتکردەوە. بۆیە ئه‌گه‌ری هەیە لە هەر ئان و ساتێکدا لەسێدارەبدرێت.