TR KU SO
FB X
Kurdistan

نوێترین لێدوانی وەزیری پەروەردە لەسەر پرۆسەی خوێندن

Rozan Ateş
Yazar
📅 09 Mayıs 2021 16:14

پەیامی کورد … نوێترین لێدوانی وەزیری پەروەردە لەسەر پرۆسەی خوێندن

 

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بەرنامەیان هەیە بۆ گەڕانەوەی خوێندکاران بۆ ناو پۆل ئەگەر دۆخی تەندروستی رێگە بدات، دەشڵێت، "بۆ ساڵی ئایندە گفتوگۆی جدیمان کردووە، کە چۆن بتوانین قەرەبووی خوێندنی لەدەستچووە بکەینەوە."

 

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە ١٧ی نیسانەوە خوێندنی ئەلیکترۆنییان دەستپێکردووەتەوە و یونسکۆ و یونسێف هاوکاریان بوون لە گەشەپێدانی خوێندنی ئەلیکترۆنی، ئەوەشی خستەڕوو، رێکخراوی یونسێف خەرجی کەناڵەکانی پەروەردەی دابینکردووە تا خوێندن بەردەوامبێت.

 

ئالان حەمەسەعید دەشڵێت، ئەگەر کۆرۆنا رێگە بدات، بگەڕێنەوە بۆ ناو ناوەندەکانی خوێندن، خوێندنی ئەمساڵ لە ناو پۆلدا تەواودەکەن و بۆ ساڵی ئایندەش گفتوگۆیەکی جدییان کردووە، کە چۆن بتوانن قەرەبووی خوێندنی لەدەستچوو بکەنەوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە دوای جەژن دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە بۆ ئەو مەبەستەش، بابەتە بنچینەییەکانی پرۆگرامی خوێندن و چۆنییەتی دانانی نمرەی هەڵسەنگاندنەکان و کاتی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردووە.

Paylas: