TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەیەنراوی دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Haziran 2022 20:41

پەیامی کورد... ڕاگەیەنراوی دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر

لە شاری هەولێر درۆنێکی چاودێری ناوخۆیی کەوتووەتە خوارەوە و خۆی بە تاوەرێکی ئینتەرنێتدا کێشاوە.

دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیان پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 15-6 لە گوندی گرد جووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا کێشاوە و تێکشکاوە.

ئاماژەشی کردووە، کەوتنەوە خوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و هاونیشتمانییانیش دڵنیا دەکەنەوە کە ڕووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.

 

Paylas: