Kurdistan
نرخی نەوت، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات
نرخی نەوت ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی شکاندو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (٧٥) دۆلار و (٢٠) سەنت بەرزبوویەوە، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خام بۆ (٦٨٤) دۆلارو (٩٨) سەنت بەرزبوویەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساس (٥٣) سەنت بەرزبووەتەوەو گەیشتە (٦٩) دۆلار و (١٧)سەنت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەم ئاستە لە (٢٧)ی نۆڤەمبەری ساڵی (٢٠١٤)ەوە رووینەداوە.
چاودێرانی ئابووریش باس لەوەدەکەن، کە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ کەمبوونەوەی نەوت لەبازاڕو گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپێک بەدابەزینی بەرهەمهێنانەوە دەگەڕێتەوە.