نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕێت
پەیامی کورد ... نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕێت
به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و داخستنی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان له میانی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا (COVID-19 )، ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان سستییان تێكه‌وتووه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، نرخی زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا نرخی یه‌ك مسقال زێڕی عه‌یار ٢١ به ٣٠٥ هه‌زار دیناره و له‌وباره‌یه‌وه وشیار یاسین ووته‌بێژی سه‌ندیكای زێڕینگران بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات نرخی زێڕ له میانی پێنج ساڵی رابردوودا، وه‌ك ئێستا به‌رزنه‌بوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ بوونی ڤیرووسی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ووشیار یاسین وتووشیه‌تی ''به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ پرسێكی جیهانییه، هۆكاره‌كه‌یشی سهدا٥٠ی زیاتر بۆ ڤیرووسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چوونكه فڕۆكه‌خانه‌كان داخراون و رێگای هاتوچۆ نییه، پرۆسه‌ی بازرگانییكردنیش به‌گشتی ڕاوهستاوە و نزیكه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت نرخی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستای".
ووته‌بێژی سه‌ندیكای زێڕنگران ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئێستا ره‌نگه مانگانه یه‌ك تۆن زێڕ مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت له كاتێكدا ساڵی رابردوو له مانگێكدا، پێنج تا حه‌وت تۆن زێڕ مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه زۆرترین مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆماری توركیا و میرنشینی دوبه‌ی هه‌یه و ماوه‌ی دوو مانگیشه هیچ ئاڵوگۆڕێك له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ووڵاته‌دا نه‌بووه.