TR KU SO
FB X
Kurdistan

"ئاوارەکانی هەرێمیش دەتوانن دەنگ بدەن"

نەهرۆ
Admin
📅 17 Nisan 2018 20:54

بەوتەی سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان، سەرجەم ئەو ئاوارانەی کە لە پاش (٢٠١٤)ەوە ئاوارەی هەرێم بوونە بنکەیان بۆ کراوەتەوەو دەتوانن دەنگ بدەن.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مازن عەبدولقادر سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکان لەهەرێم رایگەیاندووە، کە ئەو ئاوارانەی لە پاش (٢٠١٤) لە كەمپەكانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوونە یان لەهەر شوێنێکی دیکەن کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كوچبەرانەوە توماركراون لە داتایەكدا كۆیان كردوونەتەوە لەریگەی تیمی گەڕۆكەوە، دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و دەنگی خۆیان بدەن.

مازن عەبدولقادر ئاماژەی بەوەشکرد، کە سیستەمێکیان بۆ ئەو ئاوارانە داناوە كە بنكەیان  لەوشوێنانەی لێی نیشتەجێن بۆ بكرێتەوە.

روونیشیکردەوە، کە لەسەر ئاستی پارێزگاكانی ھەرێمی کوردستان (٢٨) ناوەندی دەنگدان بۆ ئاوارەکان دەكرێنەوە كە (٢٣٧) وێستگەی دەنگدان لەخۆ دەگرێت.

ئاشکراشیکرد، کە ئەو ئاوارانەی تۆمارنەکراون بۆ ئەوانیش چارەسەرێک دۆزراوەتەوە کە دەتوانن دەنگ بدەن کە ئەمەش ئەو ئاوارانەی دەگرێتەوە کە لە چوار پاریزگای موسڵ و سەڵاحەدین و ئەنبار و کەرکوکەوە ئاوارەی هەرێم بوون.

Paylas: