TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژران و برینداربوونی ٢٠ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەیەک لە عەفرین

Rozan Ateş
Yazar
📅 31 Ocak 2021 00:40

پەیامی کورد ... کوژران و برینداربوونی ٢٠ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەیەک لە عەفرین

 

لە عەفرین ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە، ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران و دەیان كەسیش بریندار بوون.

 

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ شەممە 30ی كانونی دووەم لە شاری عەفرین، ڕۆژئاوای كوردستان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە.

 

بەگوێرەی دوایین ئاماری قوربانییانی ڕوداوەكە، كە ڕوانگەی سوری ئاشكرایكردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی تەقینەوەكە كوژراون پێنج كەسە كە منداڵیشیان تێدایە.

 

هەروەها بەهۆی هەمان ڕوداوەوە 15 كەس بریندار بوون.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، تەقینەوەكە لە ناوچەی پیشەسازی لە ناوەڕاستی شارەكە ڕویداوە.

 

عەفرین لەئێستادا لەلایەن سوپای توركیا و چەكدارانی سەربە توركیا داگیركراوە.

Paylas: