TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات

سارا
Yazar
📅 18 Temmuz 2023 07:42
پەیامی کورد   ...  وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات

سێباستیان لێکۆرنۆ وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەمڕۆ سێشەممە یان سبەی سەردانی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. سەردانەکەی وەزیری فەڕەنسا لە لایەن ماڵپەڕی لۆفیگارۆی فەڕەنسییەوە ڕاگەێندرا.

بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕەکە؛ وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەردوو هەرێمی کوردستان و سەربازانی ناتۆی فەڕەنسا لە عێراق دەکات.

هەروەها وەزیر لێکۆرنۆ لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی کوردستان لە کوردستان کۆدەبێتەوە. پرسی ئاسایش و سەقامگیری لە پرسەکانی سەردانەکەدان.

 

Paylas: