Kurdistan
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازیكرا و بڕیارە سبەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببێتەوە.
لۆرێنزۆ گوێرینی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ئەیلوول بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازی لێكرا.
بڕیارە وایە کە لۆرێنزۆ گوێرینی سبەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تیایدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئابوری ناوچەکە تاوتوێ بكرێت.