وەزیری دەرەوەی عەرەبستان داواکاری فشاری زیاترە بۆ سەر ئێران
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی عەرەبستان داواکاری فشاری زیاترە بۆ سەر ئێران .
عەرەبستانی سەعوودی داواکاری بەردەوامیدانی فشارەکانە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران .
بە پێی راپۆرتێک فەیسەڵ بن فەرحان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان لە دانیشتنی میدیایی خۆیدا لەگەڵ هایکۆ ماس ، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە بەرلین ڕایگەیاند کە بەردەوامیدان بە فشارەکان بۆ سەر ئێران بۆ ئەوەی ئەو بە ڕاوەستاندنی دەستێوەردانەکانی ئەم ووڵاتە لە کاروباری دراوسێیەکانی ناوی دەبات ، بە کارێکی گرینگی زانی .
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ووتی : بەردەوامی هێرشە مووشەکییەکانی حوثییەکان نیشان دەدات کە ئەوان لە سەر بابەتی درووست کردنی ئاگربەس و چارەسەرکردنی کێشەکانی زۆر جیددی نین .
بە گوێرەی بڵاوکراوەی النشرە فەیسەل بن فەرحان هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕۆڵی ئێران لە بەدیهێنانی نائەمنی لە ناوچەکە ئاشکار و ڕوونە .
ئەم قسانە لە حاڵێکدا دەخرێتە بەرباس کە موحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بارەها داواکاری واژوو کردنی ڕێکەوتنی ڕێگربوون لە دەستوەردان لەگەڵ دراوسێیەکانی بووە و تاکوو ئێستا لە لایەن سەعوودییەکانەوە بێ ووڵام ماوەتەوە