Kurdistan
وەزیری دەرەوەی بەحرەین پاڵپشتی ئیسرائیل دەکات
وەزیری دەرەوەی بەحرێن لە هەژماری تایبەتای خۆی ڕایگەیاند “ئیسرائیل مافی خۆیەتی وەڵامی ئێران بداتەوە و خۆی بپارێزێت”.
لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا خالید بن ئالی خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرێن لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند “بە ئیسرائیلیشەوە هەموو ووڵاتان مافی ئەوەیان هەیە خۆیان لە مەترسییەکان بپارێزن”.
بەحرێن یەکێکە لە هاوپەیمانانی ئەمریکا و بە مەترسییەکی ناوچەیی سەیری ئێران دەکات. هاوکات بەحرێن ئێرانی بە پڕچەککردنی خۆپیشاندەرانی شیعی تۆمەتبار دەکات.
پێشووتر بحرێن خۆشحاڵی خۆی بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنامەی ناوەکی ٥+١ ڕاگەیاندبوو.