وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەولێر
پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەولێر
شەوی ڕابردوو ئەلکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا بە سەردانێکی فەرمی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وەزیری دەرەوەی نەمسا لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکومی پێشوازی لێکرا و سبەی چوارشەممە دەست بە کۆبوونەوە فەرمییەکانی دەکات.
ئێوارەی دووشەممە (11ـی ئەیلوولی 2023)، ئەلکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا راگەیاند کە لە ساڵی 1991ـەوە، نەمسا باڵیۆزخانەی لە بەغدا داخستووە و تەنیا نوێنەرایەتییەکی بازرگانی لە بەغدا هەبووە.
بڕیاره سبەی چوارشەممە ئەلێکساندەر شۆڵنبێرگ بە جیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە