TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری دەرەوەی ئێران و ڕێبەری حیزبۆڵڵای لوبنان ئاگربەستی غەززەیان تاوتوێ کرد

سارا
Yazar
📅 24 Kasım 2023 14:39
پەیامی کورد  ...  وەزیری دەرەوەی ئێران و ڕێبەری حیزبۆڵڵای لوبنان ئاگربەستی غەززەیان تاوتوێ کرد

حسێن ئەمیر عەبدۆڵڵاهیاین وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک گەیشتە لوبنان و لەگەڵ حەسەن نەسرۆڵڵا سەرۆکی حێزبۆڵڵای لوبنان دیدارێکی ئەنجامدا.

حیزبۆڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بەیروت لە نێوان نەسروڵڵا و عەبدۆڵڵاهییان بەڕێوەچوو، پێشهاتە ناوخۆییەکانی فەلەستین و لوبنان و ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئاگربەست لە غەززە تاوتوێ کران.

لە لایەکی دیکەوە عەبدۆڵڵاهیان بە میدیاکانی لوبنانی سەبارەت بە ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیلی ڕاگەیاند کە سبەینێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر ئاگربەستەکە سەرنەگرێت، شەڕی غەززە لە ناوچەکەدا تەشەنە دەکات.

عەبدۆڵڵاهیان ووتیشی: "پێویستە سبەی ئاگربەست دەستپێبکات و بەردەوام نەبێت، بارودۆخی ناوچەکە وەک جاران نابێت و شەڕ فراوانتر دەبێت".

Paylas: